سەنتەری بازرگانی جیهانی One World Trade Center (1 WTC)
ئەم بینایە کە دەکەوێتە (lower Manhattan) لە شاری (New York) بە یەکەم بەرزترین بینا دادەنرێت لە ڕۆژئاوادا . وە بەشەشەم بەرزترین بینا دادەنرێت لە هەموو جیها ندا.
و ئەم ناوەی لە ناوی ئەو تاوەرەوە وەرگرتووە کە لە ۱۱ـ۹ـ۲٠٠۱دا ڕووخاوە بەهۆی هێرشی تیرۆرستیەوە. وە درێژی ئەم بینایە دەگاتە ٥٤۱ پێ ۱۷۷٦م ئەم بەرزییە بە سیمبولێکی نیشتمانی دادەنرێ چونکە ۱۷۷٦ ئەو ساڵە بوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەربەخۆیی خۆی تێدا ڕاگەیاند بەسەر بەڕیتانیای گەورەدا .
ئەم هەوربڕە کریستاڵیە لەسەر بناغەیەکی شەش پاڵوی دوستکراوە کە نزیکەی ٤٤٠٠ پارچەشووشەی تێدا بەکارهاتووە.وە لەسەر شێوەیەکی ۸ لا خۆی پیشان داوه. پێش ئەوەی بگاتە لووتکەکەی .
لە قاتی ۲٠ەمی بیناکەوە هەتا ژێرزەمینی خوارەوەی بیناکە هەموو لاکانی بە شوشە داپۆشراوە .ئەمەش لەبەرئەوە بەو شێوەیە دروستکراوە بۆ ئەوەی هەموو ژورەکانی بیناکە بە ڕوناکی سروشتی ڕوناک ببێتەوە نەک بە ڕوناکی دەستکرد.ئەمەش وای کردوە کە لە ٪۹٠ی بیناکە بە ڕوناکی تیشکی خۆر ڕوناک بێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو تیشکە زیانبەخشەکەی خۆر کە (Ultra Violet) تیشکی سەروو بنەوشەیی و (infrared light) ڕوناکی ئینفرارێد کە دوو تیشکی زیانبەخشن کە زیانێکی زۆریان هەیە بۆ پێست ئەم دوو تیشکە فیڵتەر کراون.
بە هەزارەها هەستەوەر لە ناوەوەو دەرەوەی بیناکە دانراون . وە لە کاتی هەبونی بارانی زۆرو تۆفاندا هەمو ئاوی بارانەکە کۆدەکرێتەوە و دەچێتە ناو ۳ تانکی ئێجگار گەورە کە دواتر بۆ مەبەستی ساردکردنەوە لە هاوینداو ئاودانی سەوزاییەکان بە کار دێت.
یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە لە ٪٤٠ی ئەو کەرەستانەی بۆی بەکارهاتوە بەرهەمی (ڕیسایکڵینگ)بوە وەک جبسم بۆرد و کاشی سەقف و شوشەکانی. وە لە ٪ ۸۷ی پاشماوەی بینای تربوە کە فڕێ دراوە.
وە مصعدەکە وزە خەزن دەکات بۆ ئەوەی لە کاتی وەستانی بە هۆی شتێکەوە هەر بەردەوام بێت لە کار کردن.
سەرچاوە : One World Trade Center