گرووپی MIT جۆرە چیمەنتۆیەکیان دروستکردووە کە ٪٥٠ لە گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کەم دەکاتەوە

cement mix ratio

کۆنکرێت وەکو یەکێک لەو کەرەستانەی کە بۆ بواری بیناسازی بەکاردێت .کۆنکرێتکردن بە ڕێگایەکی زۆر سەرنجڕاکێش دادەنرێت بۆ ڕووپۆشکردنی دیوار و سەقفی ماڵەکانمان، بەڵام کاربۆنێکی زۆری لێوە دەردەچێت کە زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت هەروەها بۆ تەندروستی مرۆڤیش خراپە.

ئەو کەرستانەی کە کالسیوم بەیسیان تێدایە لە پلەی گەرمیەکی ئێجگار بەرزدا دەسوتێنرێت بۆ ئەوەی چیمەنتۆی لێ دروستبێ. واتە ئەو پڕۆسەیەی کە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنیشی لێ بەرهەم دێت. بەڵام بە گۆڕانکاریکردن لە ڕێژەی ئەو کەرەستانەی بەکاردێت ئەوا زاناکانی MIT ڕێگایەکی نوێیان ئاشکراکردووە بۆ دروستکردنی چیمەنتۆ کە ڕێژەی لە ٪٥٠ ی دەرچوونی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی کەم دەکاتەوە.

کۆنکرێت درووست دەبێت بە تێکەڵکردنی بەرد و ئاو و لم و چیمەنتۆ وە بۆ دروستکردنی چیمەنتۆش ئەو مادانە بەکاردێت کە بە کالسیوم دەوڵەمەندن وەک بەردی قسڵ (ئەو بەردەی کە ڕێژەیەکی زۆر کالسیومی تێدایە ) تێکەڵ دە کرێت لەگەڵ قوڕی خاوێندا وە دواتر دەکرێتە فڕنێکەوە کە پلەی گەرمیەکەی 1500 (C) واته 2732 (F).

بە پێی ئەو تاقیکردنەوانەی کە تیمی MIT بەسەرپەرشتی زانایەکی بەناوبانگ کە Roland Pellenq یە لەسەر پێکهاتەکانی ناو چیمەنتۆکردویەتی ئەوەی دۆزیوەتەوە کە ئەگەر ڕێژی کالسیۆمەکە کەم بکرێتەوە ئەوا ڕێژەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنیش تێیدا کەم دەبێتەوە وە ڕێژەی بەکارهێنانی کالسیۆم بەم شێوەیە دانراوە لە نێوان2.1 تا 2.2 بۆیە بە ستانداردی 2.7یان هەڵبژادوە ،وە تا ئێستەش ئەو ڕێژەیە هەر بەو شێوەیە بەکاردێت بەڵام دواتر توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماند کە کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیە بۆ 1,5 کەم بکرێتەوە ئەوا دونە ئۆکسیدی کاربۆنەکەش کەم دەبێتەوە بۆ نیوەی پێشتر.

جگە لەوەی کە بەکارهێنانی ڕێژەی 1.5 لە کالسیۆم دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کەم دەکاتەوە وە سوودی تریشی هەیە توێژینەوەکان سەلماندویانە کە بەم شێوە پێکهاتەیە چیمەنتۆیەکمان دەست دەکەوێ کە بەرگری زیاتر دەبێت بەرامبەر بە شکان و درز بردن چونکە تەنۆلکەکانی ناوی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕیز دەبن لە کاتێکدا لە ڕێژەی 2.7ەکەدا تەنۆلکەکان بە شێوەیەکی ڕێک ڕیز دەبن. بۆیە بەکارهێنانی ڕێژەی 1.5یان ناونراوە ڕێژە سحراویەکە (magical ratio) چونکە دوو ئەوەندەی ئەو چمەنتۆیەی تر بەرگری زیاترە بەرامبەر بە شکاوی و درز.

وە توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەم ڕێژەیە دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لە باشیەکانی ئەم جۆرە چیمەنتۆیە Roland Pellenq دەڵێت ئەم جۆرەچیمەنتۆیە ئەوەندە بەسودە وەک ئەوەوایە کە خانویەک بدۆزیتەوە بیری نەوت تێدا بێت چونکە ئەم جۆرە چیمەنتۆیە بۆ پڕکردنەوی کوونی دیواریش دەبێت وە بۆ ئەو شوێنانەش زۆر باش دەبێ کە درز دەبات یان ئاودزە.

سەرچاوە : MIT

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە