دارستانی ستوونی میلان , ئیتاڵیا
ئەم تاوەرە نیشتەجێبونانەی شاری میلان کە سەرتاپا بە دارو و درەخت و ڕووەک داپۆشراوە لە مانگی 10ی ساڵی 2014 بە فەڕمی کرایەوە ،کە لەلایەن Stefano Boeri دیزاین کراوە لەپێناو ڕووبەڕوبونەوەی پیسبوونی کەش و هەوا.
ئەم شوقانە کە بەرزیەکەیان لە نێوان 76م (249 پێ) بۆ 110م (360 پێ) دایە. 900 دارو 2000 ڕووەکی جۆراوجۆر ی تیادا بەکارهاتووە وە ڕووەکەکان بە شێوەیەک دانراون کە تیشکی خۆری بەر بکەوێت و بێ ئەوەی زیانیان پێ بگات. هەتا ئێستاش ئەو دارانە هیچ شتێکیان لێ نەهاتووە و بە شێوەیەکی ئاسایی گەشەیان کردووە وە هەتا ئێستاش پڕۆژەکە بە یەکێک لە سەرکەوتوترین پڕۆژەکانی بیناسازی دادەنرێت چونکە بە پڕۆژەی دۆستی ژینگە ناودەبرێت.
سەرچاوە : The Incredible Vertical Forest Residential Towers in Milan, Italy