کێ بوورجی ئیڤڵی درووست کرد؟

EffelParis

بوورجی ئیڤڵ کە بە یەکێک لە جوانترین تاوەرەکانی جیهان دادەنرێت کە پێویستە بیبینی لە کاتی سەردانکردنت بۆ پاریس چوونکە بڕۆیتە هەر لایەکی شارەکە ئەوا هەر بورجی ئیڤڵت لێ دیارە بۆیە پێویستە سەردانی بکەیت.

 بورجی ئیڤڵ لە لایەن ئەندازیاری بەناوبانگی فەڕەنسی گووستاڤ ئیڤڵ (Gustave Eiffel) دروستکراوە کە ئەم ئەندازیارە لە فەڕەنسا بەهۆی درووستکردنی پردەوە ناوبانگێکی باشی هەبوو, وە دواتر چەندەها ساڵی تەرخانکرد بۆ درووستکردنی بوورجی ئیڤڵ کە ویستی بیکات بە مۆنۆمێنتێک بۆ پێشانگای جیهانی لە ساڵی 1889.

بەرزی ئەم بوورجە 1050 پێ (320) مەترە کە دیمەنێکی جوان و کەشێکی ڕۆمانسی هەیە ، کە ئێستا بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین تاوەرەکانی جیهان داەنرێت وە لە هەموو جیهاندا ناسراوە هەروەک (Big Ben) لە لەندەن و (Statue of Liberty)  لە نیو یۆرک و (Taj mahal)  لە هیندستان.

لە سەرەتادا ئەم بوورجە بۆ ئەوە دروستنەکرابو کە هەمیشەیی بێت وە ڕووبەڕوی رەخنەیەکی زۆر بوەوە بە تایبەتی لە دوای داڕمانی بەشێکی تاوەرەکە لە 1909.بەڵام تەنیا هۆکاری مانەوەی ئەوەبو کە ئاریاڵی زۆریان لەسەر دانابوو بۆ گواستنەوەی پەیوەندی .

بە هێواشی و ساڵ لە دوای ساڵ ئیڤڵ بوو بە بەشێکی گرنگ لە پاریس و پاریسیەکان بە دڵی پاریس ناویان دەبرد.

ئەتوانیت بە قادرمە هەتا قاتی ۳ بڕۆیت ,بەڵام ئەگەر بتەوێت بڕۆیتە بەشی سەرەوی بوورجەکە ئەبێت بە مصعد بڕۆیت.

سەرچاوە : Eiffel Tower

 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە