چۆنیەتی زانینی کوالیتی چیمەنتۆ

CementTest

زۆر گرنگە دڵنیابینەوە لە کوالیتی ئەو چیمەنتۆیەی کە  بەکاری دەهێنین , مەرج نییە ئێمە بتوانین بە تەواوی  لە کوالیتیەکەی دڵنیابین ، بەڵام  چەن ڕێگایەک هەیە بۆ زانینی کوالیتی چیمەنتۆ :

بەرواری درووستکردنەکەی :

پێویستە دڵنیابین لەوەی بەرواری درووستکردنی چیمەنتۆکە لەسەر کیسەکە  نوسرابێ ، چوونکە چیمەنتۆ هەتا تەمەنی زیاتر بێت بەهێزیەکەی کەمتر دەکات.

لێک خشاندن :

کەمێک لە چیمەنتۆکە هەڵبگرەو بیکەرە ناو لەپی دەستت وە  بە پەنجەکانت بیجوڵێنە ئەبێت ساف بێت وە ئەگەر هەستت بە زبری کرد ئەوا مانای وایە لەگەڵ لم تێکەڵ کراوە..

بەکارهێنانی دەست :

دەستت بکەرە ناو کیسە چیمەنتۆکە ئەگەر هەستت بە ساردی کرد ئەوا مانای وایە  لەناو کیسەکەدا شێی نەکردۆتەوە وە خراپ نەبووە .

تاقیکردنەوەی کەوتنە سەرئاو :

بڕێکی کەم لە چیمەنتۆکە بکەرە ناو سەتڵێک ئاو ، دەبێت نقووم بێت نابێت بکەوێتە سەرئاو.

 تاقیکردنەوەی بۆنکردن :

بڕێک لە چیمەنتۆکە بکەرە دەست و بۆنی بکە ئەگەر چیمەنتۆکە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە خۆڵ تێکەڵکرابێت ئەوا بۆنێکی خۆڵاوی لێدێت.

هەبوونی تۆپەڵ :

هەر لەگەڵ کردنەوەی کیسەکە پێویستە دڵنیابیت لەوەی کە هیچ تۆپەڵە چیمەنتۆیەک لە ناو کیسەکەدا بوونی نیە.

تاقیکردنەوەی شێو :

۱٠٠ گرام چیمەنتۆ بێنەو گیراوەیەکی پتەو و کەمێک ڕەقی لێ درووست بکە با قەراغەکانی تیژ بن دواتر بیکەرە ناو قاپێکی شووشە پڕی بکە لە ئاو پێویستە دڵنیا بیتەوە لەوەی کە شکڵەکەی تێک ناچێت چوونکە چیمەنتۆ دەتوانێت لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە بۆیە پێی ئەوترێت (Hydraulic Cement) .

تاقیکردنەوەی بەهێزی :

بلۆکێک لە چیمەنتۆ درووستبکە 25mm * 25mm ، بۆماوەی ۷ ڕۆژ لەژێر ئاودا بیهێڵەرەوە دواتر کێشی 340 نیوتن بکەرە سەری لەم کاتەدا دەبێت بلۆکەکە هیچ نیشانەیەکی شکانی پێوە دیار نەبێت.

 

سەرچاوە :  HOW TO CHECK QUALITY OF CEMENT ON SITE 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە