شاری نوێی دارستاناوی (Liuzhou)
جوانی و سەرنجڕاکێشی ئەو دارستانە ستوونییەی کە (Stefano Boeri) لە میلان دروستی کرد ، بووە ئیلهام بۆ چەندەها وڵاتی تریش .چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەیەوێت زۆرترین شاری دارستانی دروستبکات لە شارەکانی (Shenzhen, Shanghai, Nanjing, Liuzhou) .
و لە ئێستادا لە شاری (Liuzhou) پڕۆژەکە لە بواری جێبەجێکردندایە وە بڕیارە شارێک دروستبکات کە جگە لە پارک و باخچە و شەقامەکان سەرتاپای ماڵەکانیش بە سەوزایی دارودرەخت و ڕووەک دابپۆشرێت، ئەمەش لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی دژی پیسبوونی هەوا چونکە لە ئێستادا وڵاتی چین ژینگەیەکی پیس و ناتەندرووستی هەیە ئەویش بەهۆی زۆری ڕێژەی دانیشتووانەوەیە.
ئەم شارە دارستاناویە 40000 دار و 1 ملیۆن ڕووەک کە زیاتر لە 100 جۆرن بۆی دابین کراوە. کە ئەمەش وادەکات کە نزیکەی 10000 تەن CO2 وە 57تەن لە پیسبوونی هەوا هەڵدەمژێت ئەمە جگە لەوەی کە 900 تەن ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت.
ئەم شارە دارستاناویە لەسەر شاری (Liuzhou) درووست دەکرێ شوێنێکە نزیکەی یەک ملیۆن و نیو دانیشتوانی لە خۆگرتووە.
شاری (Liuzhou) ی دارستاناوی لە ئێستادا دەستکراوە بە درووستکردنی و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2020 پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی تەواو ببێت.
سەرچاوە : China's Forest City to fight pollution with the power of a million plants