قۆناغەکانی درووستکردنی (TMT Bar) لە کارگە
1- گۆڕینی ئاسنی خاو بۆ ئاسنی تواوە
- چالاکیهێنان بەسەر مادەی خاودا :
مادە خاوەکەو ئاسنی خاو و خەڵوزی خاو و خەڵوزی کوک لەگەڵ بەردی سقڵ و بەردی نیشتوو لە سەرچاوەکانیانەوە وەردەگیرێن و دواتر تێکەڵ دەکرێن بە پێی ئەو ڕێژە ستانداردەی بۆی دانراوە.
- چاکردن و کۆکردنەوەی کۆمەڵە بارستەیەک :
ئاسنی خاو پاکدەکرێتەوە تۆپەڵ تۆپەڵ دەکرێت و دەگۆڕدرێت بۆ مادەیەک کە شل بێت و زیاتر بەرهەم دار بێت.
- درووستکردنی ئاسن :
کۆک و کانزا خاوەکان و مادە گەرم کراوەکان دەکرێتە بەشی سەرەوەی فڕنەکە، کە بەردە سقڵەکەشی تێدایە دواتر هەوایەکی گەرم لەڕێگەی نۆزڵەوە دەکرێتە بەشی خوارەوەی فڕنەکە دواتر چەن مادەیەکی تواوەی خەست ئەچێتە بنکی فڕنەکە وە مادە ناپوختەکانی تر ئەبێت بە شلەیەکی سووک و ئەچێتە بەشی سەرەوە ی فڕنەکە.
2- گۆڕینی ئاسنە تواوەکە بۆ ستییل
- دروستکردنی ستیل لە قۆناغی سەرەتا :
ئاسنە تواوەکە دەگۆڕدرێت بۆ ستییل لە ڕێگەی کۆنڤێرتەر پاشان هەوای ئۆکسجین دەکرێتە (BOF) کە ئاسنە تواوەکەی تێدایە، ئەم ئۆکسجینە لەگەڵ کاربۆنەکەدا یەکدەگرێت لە ناوئاسنەکەدا وە کاربۆنەکە بە شێوەی کاربۆن دایۆکساید دەچێتە دەرەوە .
-دروستکردنی ستیل لە قۆناغی دووەم :
ستیلەکە زیاتر گەرم دەکرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی شێوە کیمیاییەکەی بە دەستبهێنرێت ئەمە ڕودەدات لە ناو
(Ladle Heating Furnace (LHF)) و (RH De-gasifier) دا.
- داڕشتنی بەردەوام :
لەم پڕۆسەیەدا مادە تواوەکان ڕاستەوخۆ دەکرێنە ناو ئامێرێکەوە بۆ درووستکردنی (billet) کە 165 ملم یە.
3- لوولکردن بە گەرمی و چارەسەری کیمیایی
- کردن بە پۆڵا :
کاتێ کە ( (billetە گەرمە لوولکراوەکە ئامێرەکە بە جێدەهێڵێت دەکرێ بە ۹ جۆر کە ڕیبارەکان(لوول) سارد دەکرێنەوە بۆ ئەوەی شێوازێکی تایبەتی لێ دروستبکرێت لە ڕێگەی سپرای ئاوەوە لە ناو بۆکسێکدا کە دەیکات بە پۆڵا، ئەوەیە کە ڕووپۆشەکەی ڕەق دەکات لە کاتێکدا هێشتا ناوەکەی گەرم و نەرمە.
-ڕەقکردنی لە ڕێگەی گەرمییەوە :
دوای بەجێهێشتنی بۆکسی بە پۆڵاکردنەکە، چونکە هێشتا ناوەکەی گەرمە ئەمەش وادەکات گەرمی بدات بە ڕوپۆشەکەی وە بەشی دەرەوەی پێکهاتەیەک درووستدەکات کە پێی دەوترێت (Tempered Martensitic) واتە لە خۆوە ڕەقبوون.
-ساردکردنەە لە هەوادا :
ئەو باڕانەی کە درووستبوون لە قۆناغی پێشووتردا دەکرێنە ژوورێکی سارد و لەسەر پارچەی ساردکردنەوەی تایبەتی دادەنرێت چونکە هێشتا ناوەکەی گەرمە لە کۆتایدا ئەمە چەن باڕێکی پارچە ئاسنێکی بەهێزە(شیش) کە تێکەڵەیەکی ئێجگار پتەوو بەهێزە کە دەتوانرێت بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێ ببینرێت.
سەرچاوە : Manufacturing Process