چەن ڕێگایەک بۆ پاراستنی خۆمان و ماڵەکانمان لە وەرزی زستاندا
1- هەبونی ڕاماڵەری بەفر (وەروەرەی بەفر):زیاتر لە دانەیەک چونکە ئەگەری شکاندنیان هەیە.
2- هەبونی سوتەمەنی زیاتر: وەک دار ، نەوت، هیتەر تانکی ئاو کە بە دار گەرم بکرێ بۆ خۆشۆردن لە زستاندا لە کاتی نەبوونی کارەبادا.
3- بەتانی پاک ،پشتی ،جلی گەرمی زۆر چونکە لەوانەیە بۆ چەن ڕۆژێک نەتوانی جل بشۆی یان وشکی بکەیتەوە.
4- هەبوونی خواردن و ئاوی پاک.
5- چێکی سەقفەکە بکە نەوەک درز یان کونی تێدا بێت و پێت نەزانیبێت ،وە دڵنیابەرەوە لە باشی و پتەوی پەنجەرەکان.
6- دڵنیا بەرەوە لەوەی کە زێرابەکان پاکن بۆئەوەی لە زستاندا نەگیرێن.
7- لە ژێر فەرشەکاندا فۆم دابخە بۆ ئەوەی گەرمتری بکات و کەمتر پێویستت بە سووتەمەنی هەبێت.
سەرچاوە : A Handy Guide to Keep Your Home (and You!) Safe in a Winter Storm