سێ هۆکار هەیە کە خشت نقوم دەکرێت لە ئاودا پێش بەکارهێنانی بۆ بیناسازی
1 - تاقی کردنەوەی هەڵمژینی ئاو : خشت دەکرێتە ناو ئاوەوە بۆ ماوەی 24 سەعات ئەگەر کێشی خشتەکە بە لە 20٪ ی کێشی وشکیەکەی زیادی کرد ئەوا ئەم خشتە بۆ بیناسازی بەکار نایەت.
2 - تاقیکردنەوەی هەبوونی مادەی تواوە : خشتەکە دوای ئەو 24 سەعاتە لە ئاوەکە دەردەهێنرێت ئەگەر پارچەی سپی و رەساسی لێ دەرکەوت, واتە ماددەی نیشتوی هەیە ئەوا ماددەی تواوەی تێدایە و ئەگەر ئەو نیشتنە لە سەدا 50٪ بێت ئەوا ئەو خشتە بۆ بیناسازی بەکار نایەت .
3 - نەهێشتنی تینوێتی خشتەکە : وەک دەوترێ خشت زۆر تینوە بۆیە خشتەکان دەکرێنە ناوئاو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەتا تینوێتیەکەیان نەمێنێت ئاوی تەواو هەڵبمژێت وە زۆربەی ئەو کونانەی لە خشتەکەدایە بەو ئاوە پڕ دەبێتەوە بۆیە خشتێک نەکرابێتە ناو ئاو ناتواترێت بۆ بیناسازی بەکاربهێنرێت.
سەرچاوە : Why do we water bricks or concrete blocks before taking them for use in construction