چەن ڕێگایەک هەن بۆ زانینی بەهێزی بلۆکی چیمەنتۆیی پێش بەکارهێنانی لە بیناسازیدا

cement blocks 

1- ئەگەر لە بەرزی یەک مەتر یان یەک مەتر و نیو بلۆکەکە هەڵبدەیتە خوارەوە وە بوو بە پارچەی ورد ورد ئەوا ئەو بلۆکە بەهێز نییە هەتا ژمارەی پارچەکان زیاتر بێت ئەوا بەهێزیەکەشی کەمترە وە ئەگەر هیچ نەشکێت یان تەنها لە ناوەڕاستدا ببێت بە دوو لەتەوە ئەوا ئەو بلۆکە بلۆکێکی بەهێزە و ئەتوانرێت بۆ بیناسازی بە کاربهێنرێت.

2- هەوڵبدە بە توندی دەست بدە لە هەر 8  گۆشەی بلۆکەکە بزانە هیچ وردە پارچەیەکی لێ دەبێتەوە ، ئەگەر لێی بووەوە ئەوا مانای وایە بلۆکێکی بێهێزە و ناتوانرێت بۆ بیناسازی بەکار بێت.

3- هەوڵبدە بە چەکوشێک لە ناوەڕاستدا بلۆکەکە بکەیت بە دوو لەتەوە ئەگەر بوو بە دوو پارچەو پارچەی تری لێ نەبووەوە ئەوا بلۆکێکی بەهێزە وە هەتا بە چەکوشەکە زیاتر قووڵ بێت واتە درەنگتر بشکێت ئەوا بەهێزییەکەی زیاترە.

سەرچاوە : FIELD TEST FOR CONCRETE BLOCKS

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە