20 درێژترین پرد لە هەموو جیهاندا
1-پردی گراند
ئەم پردە درێژترین پردە لە هەموو جیهاندا کە درێژیەکەی ۱٦٤.۸ کم (۱٠۲.٤ مایڵ )ە . کە لە سەر ڕێگای خێرای شەمەندەفەری بەیجینگ _ شەنگەهای درووستکراوە.
2-پردی تیانجین گڕاند
ئەم پردە بۆ ڕێگەی شەمەندەفەر درووستکراوە لە نێوان لانگ فانگ و قینگ خیان کە ئەمەش بەشێکە لە ڕێگای خێرای شەمەندەفەری بەیجینگ _ شەنگەهای کە ئەم پردە درێژیەکەی ۱۱۳.۷ کم (۷٠.٦ مایڵ)ە .
3-پردی خێرای بانگنا
ئەم پردە درێژیەکەی ٥٥ کم کە لە شەش ڕاڕەو پێکهاتووە و ڕێگایەکی خێرایە لە تایلەند .ئەم پردە هەتا ساڵی ۲٠۱٠ بە درێژترین پردی جیهان دادەنرا بەڵام دواتر لە لیستی درێژترین پردەکانی جیهان دەرهێنرا چوونکە ئەم پردە زۆربەی ئەکەوێتە سەر وشکانی تەنیا کەمێکی لە سەر ئاو درووستکراوە وە ئەو بەشە ئاویەی کە ئەم پردە بەسەریدا دەروات ڕووباری (بانگ پاکۆنگ)ە.
4- لەیک پۆنتچارترەین کەوز وەی
ئەم پردە لە دوو پردی هاوتەریب بەیەک پێکهاتووە کە بە سەر دەریاچەی ( پۆنتچارترەن ) دا دەروات کە دەکەوێتە باشووری لویزیانە لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا . کە هەریەکەیان درێژیەکەی ۳۸.۳٥ کم (۲۳.۸۳ مایڵ)ە. ئەم پردە بە درێژترین پرد دادەنرێت لە ئەمریکا وە هەروەها بە درێژترین پرد دادەنرێت لە هەموو جیهاندا کە تەواوی درێژیەکەی بەسەر ئاودا دەڕوات .
5- پردی مانچاک سوامپ
ئەمە پردێکی دوانەی کۆنکرێتیە کە بە چەن تاوەرێک وەستێنراوە . ئەم پردە دەکەوێتە دەوروبەری دەریاچەی پۆنچارترەین کە ئەم دەریاچەیە بەهەبوونی پردی درێژ بەناوبانگە.
6- پردی هانگ ژوو بەی
ئەم پردە کە ۳٥.٦۷ کم (۲۲ مایڵ) درێژە بە درێژترین پرد دادەنرێت کە بەسەر ئۆقیانووس (زەریا) دا دەروات.
7- پردی ڕوونیانگ
ئەم پردە پردێکی گەورەیە و ئاڵۆزە کە بە ڕووباری یانگتزێ لەهەرێمی جیانگسوودا تێدەپەڕێت لە چین و بەشی خوارەوەی نانجینگ.
ئاڵۆزیەکەی ئەوەیە کە ئەم پردە لە دوو پردی سەرەکی پێکهاتووە کە ژیانگجیانگ لە باشووری ڕووبارەکەو یانگ ژوو لە باکوری ڕووبارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە ، ئەم پردە بەشێکە لە پردی بەیجینگ _ شەنگەهای .
8- پردی دۆنگ های
ئەم پردە درێژترین پردە لە هەموو جیهاندا کە بەسەر دەریادا تێپەڕ دەبێت ، وە درێژیەکەی ۳۲.٥ کم (۲٠.۲ مایڵ)ە . کە نوچەی کیشوەری شەنگەهای و بەشی ئاوە قووڵەکەی یانگ شان ی لە چین بەستۆتەوە بە یەکەوە .
9- پردی قیتاری شەنگەهای ماگلێڤ
ئەم پردە کە درێژیەکەی ۳٠ کم ، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵە تی (پۆدۆنگ)ەوە نەفەرەکان دەگوازێتەوە بۆ شاری شەنگەهای وە بە پێچەوانەوە.
10- پردی ئەتچافەلایە باسین
بریتیە لە دوو پردی هاوتەریب لە ئەمریکا لویزیانە لە نێوان باتۆن ڕۆوج و لافایەتێ.
11- پردی جیاوژوو بەی
بەشێکی ئەم پردە بەستراوەتەوە بە وشکانیەوە کە ئەم پردە درێژیەکەی ٤۲.٦ کیلۆمەترە، بەڵام ئەوەی کە بە سەر ئاودا تێدەپەڕێت ۲٥.۹ کیلۆمەترە .
12- پردی جین تانگ
ئەم پردە لە ژیجیانگ درووستکراوە لە چین لەسەر دورگەی ژوشان ئارچیپیلاگۆ کە گەورەترین دوورگەیە لە چین .
13- پردی چی ساپیک بەی تونێل
ئەم پردە تونێلیە کە لە ۱۹کم (trestle ‘a) ۱.٦کم تونێلێکی درێژ و چوار دوورگەی دەستکرد و دوو پردی بەرز ی ۳.۲ کیلۆمەتر و ڕێگایەکی ۸.۹ کیلۆمەتری پێکهاتووە ، کە بە سەر چی ساپیک بەی دا تێدەپەڕێت.
14- پردی ۱٦ی ئۆکتۆبەر
ئەم پردە کە لە کایرۆیە درێژیەکەی ۲٠.٥کم (۱۲.۷ مایڵ)ە ، کە بەسەر ڕووباری نیلدا تێدەپەڕێت .
15- پردی ئینچیۆن
ئەم پردە تازە درووستکراوە کە زۆر بەهێزە و بە کۆنکرێت درووستکراوە لە باشووری کۆریا لە ڕۆژی کردنەوەکەی لە ۲٠٠۹ بووە بە دوەم پرد لە نێوان دوورگەی یۆنجان و هەرێمی ئینچۆن .
16- پردی ئیڕۆترەین تێست تراک
17- پردی ڤاسگۆ داگامە
18- پردی کاما
19- پردی پیننگ
20- پردی ڕیۆ نیترۆی
سەرچاوە : Longest Bridges In The World