گەر دەتەوێت جادەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە ئەوا تەنها گرافین(graphene) زیاد بکە
تا ئێستا تەنها سوود لە قیر بینراوە بۆ ڕووپۆشکردنی ڕێگا و جادەکان بەڵام دواتر دوو کۆمپانیای گەورەی ئیتاڵی بەیەکەوە کاریان کرد بۆ ئەوەی قیر و گرافین بەیەکەوە تێکەڵ بکەن وە توێژینەوە لەسەر ئەنجامەکەی بکەن لە ئەنجامی چەن تاقیکردنەوەیەک لەسەر قیر و گرافین بۆیان دەرکەوت ڕووپۆشکردنی جادەکان بە قیر و گرافین بەهێز تر دەبێت و هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆرتر خۆی دەگرێت و دەمێنێتەوە.
ئەم دوو کۆمپانیایە باس لەوە دەکەن کە گرافین بۆیە بەهێزتر و خۆگرترە بەهۆی پێکهاتە گەیەنەرە گەرمییەکەی ناو گرافین کە وادەکات زۆر شل و نەرم نەبێتەوە لە کاتی گەرمادا هەروەها قڵش و درز نەبات لە کاتی سەرمادا. هەروەها سەلماندوویانە زیادکردنی گرافین بۆ قیر وا دەکات کە تەمەنی ئەو ڕێگایە یان ئەو جادەیەی کە بە قیرو گرافین ڕووپۆشکراوە دوو ئەوەندەی ئەو جادەیە کە بە قیر ڕووپۆشکراوە ، بۆ نموونە ئەگەر جادەیەک بە قیر ڕووپۆشکرابێت 7 ساڵ بێت ئەوا ئەو جادەیەی بە گرافین ڕووپۆشکرابێت 14 ساڵ دەبێت .