لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام گوێمان لەوە دەبێت کە چۆن خانووی دژە بوومەلەرزە دروستبکەین بەڵام ئەی ئەو خانووانەی درووستکراون چۆن ڕێگری بکرێت لە ڕووخانی دیوارەکانی لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا ؟
ئەم پرسیارە هۆکار بوو بۆ درووستکردنی کۆنکرێتی دژە بوومەلەرزە لە زانکۆی کۆڵۆمبیای بەریتانی کە ئەم کۆنکرێتە ئەپرژێنرێت بەسەر ئەو دیوارە کە کۆنکرێتە کلاسیکیەکەی پێکراوە وە ئەمە وادەکات کە دیوارەکە لەکاتی بوومەلەرزەکەدا بجوڵێت بێ ئەوەی بروخێت .
وە ئە م جۆرە کۆنکرێتە پێی دەوترێت (EDCC) ئەم کۆنکرێتە فایبەر پۆڵیمەری تێدایە کە نەرمیەکی پێ دەبەخشێت و لە کاتی هەبوونی بومەلەرزەدا جیڕە و دەنووشتێتەوە لە کاتێکدا کۆنکرێکتە کلاسیکیەکە ڕەقە و دەشکێ.
لە تاقیگە تاقیان کردۆتەوە هێناویانە 10 mm لە (EDCC) وە کردویانە بە دیوارێکەوە کە بە کۆنکرێتی کلاسیکی کرابێت ، دواتر هاتوون بوومەلەرزەیەکیان بە بڕی ڕێختەری 9.1 - 9.0 لێداوە کە ئەوە هەمان ئەو گووڕە بوو کە لە 2011 لە (Tohoku – Japan) داوە.
و لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم دیوارە هیچ نەروخاوە و وەکو خۆی ماوەتەوە لە کاتێکدا دیوارەکەی ترکە بە کۆنکرێتی کلاسیکی درووستکرابوو ڕووخا .
پلان وایە لەم چەند مانگەی داهاتوودا بکەوێتە بازارەوە هەرچەندە (EDCC) ئێستا لە دیوارەکانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی ڤانکوڤەر دراوە.
سەرچاوە : Earthquake-resistant concrete keeps walls from falling