چۆن بزانین ئەو ئاوەی لە ماڵەوە بەکاریدەهێنین بۆ خواردنەوە پاکە یاخوود نا ؟
۱ : پەرداخێکی شووشە بێنە و لە بەلوعەکەی ماڵەوەتان پڕی بکە لە ئاو .
۲ : لە بەر تیشکی خۆردا سەیری ئاوی ناو پەرداخەکە بکە بزانە هیچ جۆرە تەنۆلچکەیەکی تێدایە کە کەوتبێتە بنکی پەرداخەکە یان بزانە هیچ تەڵخیەک لە ئاوەکەدا دەبینی ئەگەر وابوو ئەوا ئاوی خواردنەوەکەی تۆ بەکتریای تێدایە و پێویستە فیڵتەر بۆ ئاوەکەت دابنێی.
۳ : بۆنی ئاوەکە بکە بزانە هیچ بۆنێکی ناخۆشی لێدێت وەک بۆنی هێلکەی خراپبوو ، بۆنی ئاوی مەلەوانگە ، بۆنی ئەسیتۆنی بۆیە لێکردنەوە یان هەر بۆنێکی تری ناخۆش چوونکە مانای وایە کە ئاوەکە ڕێژەیەکی زۆری کلۆری تێدایە یان ماددەی توێنەری زۆری تێدایە یاخود سوڵفەری زۆرە .
٤ : کەرەستەی تێستکردنی ئاو بکرە کە بەم ئامێرە بچووکە دەتوانی تێستی ئاوەکەت بکەیت بۆ ئەوەی بزانی ئاوەکەت بۆ خواردنەوە دەبێت یاخود نا ؟
ئەگەر ئاوەکەت یەکێک لەو خاڵانەی سەرەوەی تێدابوو ئەوا دەبێت فیڵتەری ئاو دانێیت .
سەرچاوە : How to Test Water Purity