پیسبوونی ژینگە بەهۆی ماددە پلاستیکیەکان
مادە پلاستیکیەکان لە پێش ساڵانی ۱۹٥٠ نەبوون بەڵام لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دەستکرا بە درووستکردنی پلاستیک لە هەموو بوارێکدا بە ڕێژەیەکی زۆر هەر لە دەبەی ئاو خواردنەوەکەمان هەتا سفرە سەفەریەکەمان هەمووی بووە بە پلاستیک کە ئەم پلاستیکانە کاریگەریەکی خراپیان لەسەر ژینگە هەیە .
هەموو ساڵێک ۳٠٠ ملیۆن تەن پلاستیک بەرهەم دەهێنرێت کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هەتا ئێستا نزیکەی ٥ بلیۆن تەن پلاستیک بەرهەم هێنراوە وە چاوەروان دەکرێت کە لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا بگاتە زیاتر لە ۳٠ بلیۆن تەن پلاستیک . کە ئەم ڕێژە زۆرەی پلاستیک کاریگەری خراپی نەک تەنها بۆ ژینگە و مرۆڤەکان هەیە بەڵکوو کاریگەری خراپی لە سەر ئاژەڵەکانیش هەیە هەتا ئێستا چەنەها حاڵەتی لە ناوچوونی ئاژەڵان تۆمارکراوە بەهۆی خواردنی ئەو پلاستیکانەی کە ئێمە فڕێی دەدەین .
وە ئەوە ی توێژینەوەکان تا ئێستا ئاماژەیان پێکردووە لەسەر مانەوەی پلاستک لەسەر زەوی دەڵێن کە پلاستیک بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ دەمێنێتەوە وە هەندێکیتریان دەلێن پلاستیک پێویستی بە ۱٠٠٠ ساڵە تا شی بێتەوە تێکەڵی زەوی ببێتەوە . ئەنجامەکان هەر چەن جیاواز بن ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە پلاستیک بۆ ساڵانێکی زۆر زۆر دەمێنێتەوە.