بۆفینەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن خواردن و ئۆکسیجین بۆ گەردوونناسەکان دابین بکەن لە کاتی گەشت کردنیان بۆ دەرەوەی گۆی زەوی بەڵام ئەی خواردنەوە ؟
ئەردبێرگی سکۆتلەندی کار لەسەر ئەوە دەکات کە چۆن ویسکی گەشە بکات و پێبگات لە هێزی ڕاکێشانی زەوی سفردا .
(Soyuz) بۆکێتێکە لەسەر وێستگەی جیهانی بۆشایی ئاسماندا (ISS) کە لەساڵی ۲٠۱۱ لە بۆشایی ئاسماندا جێگیرکرا کە تاقیکردنەوەی گەشەکردنی ویسکی تێدا دەکرێت کە ئەمە یەکەمجارە ئەم تاقیکردنەوەیە لە بۆشایی ئاسماندا دەکرێت .
ئەوان ڕاستەوخۆ ویسکی خاویان نەناردۆتە بۆشایی ئاسمان بەڵکوو پێکهاتەکانیان ناردووە وەک بتڵێکی بچووک لە گەردەکانی تێرپین لەگەڵ کەمێک بەڕووی سووتێنراو ، تێکەڵەی تێرپینەکە بۆنێکی خۆشی هەیە کە هایدرۆکاربۆنن و لە داری سنەوبەردا دەدۆزرایتەوە ، کە تامو بۆنێکی خۆش دەدات بە ویسکیەکە .
مەبەستی ئەم تاقیکردنەوەیە ئەوەبوو کە بزانن چۆن ویسکی گەشەدەکات لە هێزی ڕاکێشانی زەوی سفردا . پڕۆسەکە بریتی بوو لەوەی کە چۆن تێرپین و پێکهاتەکانی تر تێکەڵ دەبن لەگەڵ بەڕووە سووتاوەکەدا .
وە هەمان نموونەش لەسەر زەوی تاقیکراوەتەوە لە سکۆتلەندا بۆ ئەوەی لە کاتی گەڕانەوەی نموونەکە بۆ سەر زەوی بەراوردی بکەن .
لە ئێستادا تاقیکردنەوەکە بەرەو تەواوبوون دەڕوات وە وەک پلانی بۆ دانراوە لە ۱۲ ی مانگی ۹ دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی وە لا کاتی گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی دەبرێت بۆ هۆستن ئەو شوێنەی کە زۆربەی زانەکان لەوێن وەک (ئاردبێرگس بیڵ لەمسدن )
کە بەراوردی ئەنجامەکانی هەردوو تاقیکردنەوەکە دەکەن .
سەرچاوە : Space whisky coming home from the ISS