بۆچی یابان ووڵاتێکی پێشکەوتووە؟
- لە ژاپۆن قیتارەکان بەردەوام لەوکاتەدا دەگەن کە بۆیان دانراوە و هەرگیز لەکاتی خۆیان دوا ناکەون .
- خوێندکارەکان خۆیان قوتابخانەکانیان پاک دەکەنەوە بۆ ئەوەی فێری پاکو خاوێنی ببن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و فێری کاری بە کۆمەڵ ببن .
- پارککردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ و پاسکیلەکان سیستەمی تایبەت بە خۆی هەیە و بە شێوازێکی ئێجگار پێشکەوتووانە سیستەمەکە ڕێکخراوە .
- ئەم ڕێگایە لە ساڵی 2011 بەهۆی بوومەلەرزەوە ڕووخاوە و وێران بووە بەڵام لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا بە جوانترین شێوە چاکیان کردۆتەوە .
- ژاپۆن لە ئێستادا سوود لە چاندنی ڕووەک بە شێوەی ستوونی واتە ڕیز بە ڕیز لە سەریەک ڕووەکەکان دەڕوێنن بۆ ئەوەی ڕووبەرێکی کەم داگیر بکات و بەرهەمێکی ناوخۆیی زۆری هەبێت بۆ دانیشیووان .
- خەولێکەوتن لە ژاپۆن لە کاتی کارکردندا مانای باوەرە و واتە ئەو کەسە کەسێکی گرنگە بۆ کۆمپانیا .
- لە شارێکی وەک تۆکیۆ کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 13 ملیۆن کەسە لەساڵی 2014 ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێ خانوون نزمترین ڕێژەی تۆمارکردووە کە 1697 کەسە.
- ژاپۆن ئەو وڵاتەیە کە بەرزترین ڕێژەی تەمەنی تێدایە لە هەموو جیهاندا کە تەمەن بۆ هەر تاکێک نزیکەی 83-84 ساڵە .
- دوورگەی ئۆکیناوای ژاپۆنی بە تەندرووستترین دوورگە دادەنرێت لە هەمووجیهان بۆ ژیان لەسەری .
- زیاتر لە 450 کەس دەژین لە ژاپۆن کە تەمەنیان لە سەروو 100 ساڵەوەیە .
- پێنج شەفتی لوولەکی گەورەیان درووستکردووە لە ژێر تۆکیۆدا ، ئەم شافتانە لە کاتی ڕوودانی لافاو ئاوەکە دەڕواتە ناو شافتەکان بۆیە لە کاتی روودانی لافاودا لافاوەکە زیان بە شارەکە ناگەیەنێت.
سەرچاوە :WHAT MAKES A JAPAN GREAT NATION