5 شت کە ئەبێت بیزانی پێش ئەوەی دەست بکەیت بە درووستکردنی خانووەکەت
1 -پێویستە ژمارەکانت بزانیت :
واتە پێش ئەوەی دەست بکەیت بە درووستکردنی خانووەکەت دەبێت دڵنیابیتەوە لەو پارەیەی کەتەرخانتکردووە ، دەبێت بزانیت پارەی تەواوکردنی خانووەکەت هەیە ؟ پارەی کڕینی موادەکانت هەیە ؟ پارەی چ جۆرە دیزاینێکت هەیە بۆ خانووەکەت ؟ ئایە دەتوانی پارەی مانگانەی خزمەتگوزاری ئەو خانووە بدەیت ؟ ئەگەر وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە (بەڵێ)یە ئەوا دەتوانی سەرکەوتووانە خانووەکەت تەواو بکەیت .
2 -بەدوای باشترین ئەندازیار و وەستا و کرێکار بگەڕێ :
وەک ئەزانین هەزارەها ئەندازیار و وەستا هەیە کە تەنها بە ناو وەستا و شارەزان ئەگەر ئەوان سەرپەرشتیاری خانووەکەت بکەن لەوانەیە ئەنجامەکەی ئەو خانووە نەبێت کە بیرت لێ کردۆتەوە و لەبەرئەوە هەوڵبدە کەسانێکی شارەزاو بەناوبانگ بۆ خانووەکەت بدۆزیتەوە وە هەروەها خۆشت بەردەوام چاودێری وەستاو کرێکارەکان بکە ، وە زوو زوو سەردانی خانووەکە بکە بۆ ئەوەی ئەگەر ویستت گۆڕانکاریەک بکەیت ئەوا هەتا زووتر بیکەیت باشترە .
3 -وا خانووەکەت درووستبکە کە فرۆشتن لە مێشکتدا بێت :
گرنگ نییە چەندە خانووەکەت خۆشدەوێت لە کۆتایدا هەر ڕۆژێک دێت دەیفرۆشیت بۆیە پێویست ناکات پارەیەکی زۆری خەیاڵی تێدا سەرف بکەیت ، وە هەندێک جار وا پێویست دەکات کە دیزاینی ماڵەکەت و بەکارهێنانی ڕەنگەگان تەنها بە دڵی خۆت نەبێت بەڵکو با شێوازێک بێت کە زۆربەی خەڵکی بەدڵی بێت .
4 -پێویستە بە سەوزی بیربکەیتەوە :
واتە ئەگەر ڕووبەری خانووەکەت کەمیش بێت هەوڵبدە سەوزایی تێدابێت و باخچەیەکی بچووکی تیا درووستبکە یاخوود با تەنها چەن درەختێک ئیتر یەک بێت دوو چەن زیاتر بێت ئەوا باشترە وە ئەمە نەک تەنها جوانە بەڵکوو بۆ تەندرووستی خۆت و خێزانەکەت گرنگە هەروەها دڵنیا بەرەوە لەوەی خانووەکەت ڕوو خۆرە یان خۆری پێویستی دەگاتێ بۆیە پەنجەرەی گەورەی تێدا دابنێ بۆ ئەوەی وزەی خۆر بە ئاسانی بێتە ژوورەوە . تەوالێت و حمام و گەراجەکە با لەو بەشەی خانووەکە بن کە کەمتر خۆر لێی دەدات .
5 -کاخەزێکت بیر نەچێت :
کۆتا خا ڵ و گرنگترین خاڵ ئەوەیەكە لە کۆتایی درووستکردنی خانووەکەدا واتە کاتێک کە هێشتا هەیکەلە و پێویستە کاخەز و قەڵەمێک بێنیت وە سەرجەم ئەو تێبینیانەی تێدا بنووسیت کە پێویستە بۆ خانووەکە بکرێت و دواتر پەیوەندی بە ئەندازیارەکەتەوە بکە و ئاگاداری بکرەەوە لەو گۆڕانکاریانەی کە دەتەوێت بیکەیت .
سەرچاوە : 5 Things You Need To Know When Building A New Home