کاتێک ڕووبەری زەوییەکانمان گەورە بێت ئەوا چۆن ڕووبەری ژوورەکان دیاری بکەین !
پێتی تۆنکس (Pete Tonks) کە دیزاینەرێکی شارەزایە لەم چەن خاڵەدا چۆنێتی دانانی ڕووبەر بۆ هەر ژوورێکمان بۆ دیاری دەکات :
زۆر قوورسە بۆ خاوەن ماڵەکان کە کەلوپەل بۆ ژوورەکانیان بکڕن ئەگەر ژوورەکان زۆر گەورە بێت یان زۆر بچووک بێت بەڵام زانستێک هەیە بۆ دابەشکردنی ڕووبەر بەسەر ژوورەکاندا بە شێوەیەکی گونجاو وە کە لەم چەن خاڵەی خوارەوەدا باسی دەکەین .
پێتی تۆنکس دەڵێت بۆ چەند جارێک لەگەڵ خاوەن ماڵێکدا دانیشتم و بەردەوام دەیوت کە ڕووبەری زەوییەکەی 232 مەتر دووجایە ، بەڵام بە پێی ئەو ڕووبەرەی کە ئەو بۆ ژوورەکانی داناوە دەبوایە زەوییەکەی 282 مەتر دووجا بوایە . بەڵام ئەو ڕووبەرەی کە دیزاینەرەکان دایدەنێن بۆ ژوورەکان خانوویەکی زۆر گەورەتر دەردەکەوێت لە چاو ئەوەی خاوەن ماڵەکان دایدەنێن.
ژووری دانیشتن :
ڕووبەری ژووری دانیشتن دایم بە پێی ئەوە دادەنرێت کە چۆن قەنەفە و کەلوپەلەکانت دادەنێیت ، چونکە بە پێی داواکاری خاوەن ماڵەکانە بەبەردەوامی داوای ئەو جۆرە دەکەن کە تاقمی قەنەفە دابنرێت بە شێوەیەک کە نەنووسابێت بە دیوارەکەوە . بۆیە ژووری دانیشتن ئەم ڕووبەرەی بۆ دانراوە ( 7.6 م * 6.1 م =46.36 م)، واتە ژووری دانیشتن وا باشترە کە ڕووبەرەکەی 46.36 مەتر دووجا بێت .
ژووری چێشتلێنان (مطبخ) :
ئەگەر مەطبەخێکی چوارگۆشەییت دەوێت بە شێوەیەک کە سێ لای کەوانتەر بێت و ناوەراستەکەشی مێزێکی نانخواردنی شەش نەفەری وەک ئەوا ڕووبەری مطبەخەکە دەبێت لە وێنەکەدا دیارە ئەوا ڕووبەری مەطبەخەکە دەبێت (4.8 * 4.2) مەتر بێت وە ڕووبەری شوێنی مێزی نانخواردنەکەش دەبێت 9 مەتر دووجا بێت واتە ڕووبەری هەموو مطبەخەکە وا باشترە 20.16 مەتر دووجا بێت .
ژووری نان خواردن :
ئەگەر بتەوێت مطبەخەکە ت مێزی نانخواردنی لێ نەبێت وە ژووری نان خواردنەکەت ژوورێکی جیا بێت ئەوا وا باشترە ڕووبەرەکەی 3 * 3 مەتری بۆ دابنێیت .
یارمەتیدەری متبخەکە :
(مساعد مطبخ) ژووری یارمەتیدەری متبخەکە لە نزیک مطبەخەکە باشترین شت هەبوونی مساعد مطبەخێکە کە دەتوانرێت لێرە چێشت لێ بنرێت وە سوودەکەشی ئەوەیە کە چەوری و هەڵمی چێشتەکان ناڕواتەوە بۆ مطبەخەکە و کەوانتەر و کەلوپەلەکانی تر پیس و چەور نابن . بۆیە وا باشترە بە لایەنی کەمەوە ڕوبەری ئەم ژوورە (2.4*1.8) مەتر بێت . کە لەم ڕووبەرەدا دەتوانی جلشۆر و طباخێک و سنگێکی قاپ شۆردن دابنێیت وە ئەگەر ڕووبەرەکە گەورەتر بکەین وبیکەینە ڕووبەرێکی نموونەیی ئەوا دەبێت بە (2.4*3) =7.2 مەتر دووجا . کە لەم ڕووبەرەدا شوێنی شتی زیاتریش دەبێتەوە وەک شوێنی هەڵواسینی قەمسەڵە و چەنەها شتیتریش .
ژووری نوستن :
ژووری نوستن بە پێی جۆری ئەو سستەمەی کە لێی دادەنێیت دەگۆڕێت بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت سستەمەکە لە جۆری مەلەکی بێت و لە دەوروبەری سستەمەکە ڕاڕەوێک هەبێت و شوێنی دانانی هەندێک کەلوپەل ببێتەوە ئەوا پێویستی بە ڕووبەری (4.5*4.5) مەتر هەیە .
ژووری نوستن ۲ :
ئەگەر پێویستت بە ژەرێکی نووستنی تر هەبوو بۆ منداڵەکانت یان بۆ میوانەکان ئەوا پێویستت بە ڕووبەری
(3.4*3) مەتر هەیە.
تەوالێت و حمام :
تەوالێت و حمام بە لایەنی کەمەو پێویستی بەڕووبەری (1.8*1.6) هەیە .
بەڵام ئەگەر بتەوێت کەلو پەلی لێ دابنێیت ئەوا باشترە کە ڕووبەرەکەی (3*3) مەتر بێت .
سەرچاوە : Room Sizes