مۆزەخانەی نیشتمانی (ماریتایم ) لە دانیمارک (2)
ئەم مۆزەخانەیە دەکەوێتە شوێنێکی تایبەت و مێژوویی ، دەکەوێتە نێوان بینا بەناوبانگەکانی دانیمارک و سەنتەرێکی کلتووری گرنگ.
ئەمە وای کردووە کە شوێنەکەی دیار و بەناوبانگ بێت وە بەتایبەتی قەڵای (کرۆنبۆرگ) وای کردووە کە مۆزەخانەکە زیاتر دیار بێت ئەم مۆزەخانەیە وەک کەشتیەەک دەردەکەوێت لە ژێر زەویدا .
ئەم مۆزەخانەیە وا درووستکراوە وەک ئەوەی لەژێر زەویەکەدا بێت و وە لە سێ پردی دەبڵ کە بە ڕیزبەندی درووستکراوە پێک هاتووە کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بەیەکەوە بەستراون ، لە هەمان کاتدا وەک چەن ڕێگەیەکی بچوک وایە بۆ گەشتیارەکان بۆ ئەوەی سەردانی بەشە جیاوازەکانی مۆزەخانەکە بکەن .
ئەم مۆزەخانەیە ( ۷ م) ۲۳ پێ ی دەکەوێتە ژێر زەوی کە هەموو نهۆمەکان بە شێوازێکی ئەندازیارانە و جوان بەستراون بەیەکترەوە.
سەرچاوە : M/S Maritime Museum of Denmark