چەند جۆرێکی بلۆک و چۆنیەتی درووستکردنی
ئەو کۆنکرێتەی کە بۆ درووستکردنی بلۆک بەکاردێت تێکەڵەیەکە لە چیمەنتۆی تۆزی پۆرتلاندی ، ئاو ، لم و بەرد، کە ئەمانە بەیەکەوە بلۆکێکی ڕەنگ ڕەساسی کراوە درووست دەکەن . کە ڕووەکەی پێکهاتەیەکی باش و بەهێزی هەیە . ئەم بلۆکە کێشەکەی (17.2 -19.5 kg) ە .
بەشێوەیەکی گشتی ئەو تێکەڵە کۆنکرێتیەی کە بۆ درووستکردنی بلۆک بەکاردێت ڕێژەیەکی زیاتری لم و ڕێژەیەکی کەمتر بەرد و ئاوی تێدایە ، لە چاو ئەو تێکەڵە کۆنکرێتییەی کە بۆ مەبەستی بیناسازی بەکاردێت ، وە ئەمەش وادەکات بلۆکێکی وشک و ڕەق و پتەو درووستبێت .
ئەگەر سیندەر ، خەڵوز بەکاربێت لە جیاتی لم و بەرد ئەو بلۆکەی درووست دەبێت پێیدەوترێت سیندەر بلۆک ، وە ئەمە بلۆکێکی ڕەنگ ڕەساسی تۆخە کە پێکهاتەیەکی نیمچە ڕەقی هەیە کە لەڕووی بەهێزییەوە باشە ، وە دەرچوونی گەرمی لێیەوە زیاترە لە چاو بلۆکی کۆنکرێتی . ئەم جۆرە بلۆکە کێشەکەی ( 11.8 - 15.0 kg ) ە.
ئەو جۆرە بلۆکانەی کە کێشیان سووکە ، درووستەکرێن بە بەکارهێنانی لم ، بەرد ، قوڕ ، بەردی نیشتوو و تەختە بەردین . قوڕ و بەردی نیشتوو و تەختە بەردینەکە درووستەبن بەهۆی شکاندنی مادە خاوەکانەوە و گەرم کردنیان لە پلەی گەرمی 2000 F( 1090 C ) . لەم پلە گەرمییە مادەکان کەف دەکەن بەهۆی ئەو خێراییە زۆرەی دەرچوونی گاس لە ناویاندا . کێشی ئەم جۆرە بلۆکانە ( 10.0 - 12.7 kg) ە .ئەم جۆرە بلۆکە بۆ ئەو دیوارانە بەکاردێت کە لۆد یان کێشی لەسەر نەبێت .
مادە ڤۆڵکانییە سروشتییەکان وەک بەردی پێ و سکۆریاش بەکاردێت بۆ درووستکردنی بلۆکی کێش سووک . جگە لە پێکهاتە سەرەکییەکان ئەو تێکەڵە کۆنکرێتییەی بۆ درووستکردنی بلۆک بەکاردێت لەوانەیە چەن مادەیەکی کیمیایی گرنگی تێدابێت بۆ ئەوەی بەهێزتری بکات و زیاتر کرداری بێت وە هەروەها لەوانەیە ڕەنگیش بکەنە ناو پێکهاتەکەوە بۆ ئەوەی ڕەنگێکی ستاندارد و وەک یەک دەربچێت .
سەرچاوە : Concrete Block