چۆنیەتی درووستکردنی گیراوەی لم و چیمەنتۆ بۆ بەینی خشت لە بیناسازیدا لە ماڵەوە
پێداویستییەکان :
1-ئاو
2-چیمەنتۆی
3-لمی بیناسازی
4-ماڵەی چیمەنتۆ
5-شەفرە
6-خاکەناس
7-زایی فەیری
باشتر وایە ڕێژەی 4:1 بەکاربهێنرێت واتە 4 ماڵە لم و 1 ماڵە چیمەنتۆ وە سێ جار دووبارەی بکەرەوە واتە 12 ماڵە لم و 3 ماڵە چیمەنتۆ .
دواتر هەر بە وشکی هەوڵبدە بە خاکەناز جوان تێکەڵیان بکە . دواتر ڕێژەی 1:4 سەتڵ ئاو بەکاربهێنە بۆ ئەو ڕێژەیەی سەرەوە ، کەمێک ئاوی تێبکە و دووبارە تێکەڵیان بکە واتە هەموو ئاوەکەی بە یەک جار تێمەکە ، وە لە کۆتایدا کەمێک زایی فەیری تێکەڵ بکە ئەمە وادەکات کە بەشێوەیەکی ئاسانتر تێکەڵ ببن بەڵام مەرج نییە بەکاریبێنی . دوای ئەوەی کە بە شێوەیەکی جوان هەموویان تێکەڵ بوون ئەوا دەتوانی بەکاریبێنی .
سەرچاوە : How to Mix Sand and Cement for bricklaying step by step