مەتەڵە سەرنج ڕاکێشەکەی ئەنیشتاین
ئەم مەتەڵە چەن ساڵێک لەمەوپێش لە ئینتەرنێنتدا بڵاو بووەوە وە بە پێی سەرچاوەکان دەڵێن ئەم مەتەڵە ئەنیشتاین دایناوەوە ئەنیشتاین پێی وابووە کە لە %98 ی خەڵک ناتووانن حلی بکەن و تەنها %2 ی خەڵکی دەتوانن وەڵامە ڕاستەکە بزانن . هەچەندە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە کە ئەمە پشت ڕاست بکاتەوە بەڵام ئەگەر ئەمە ڕاست بێت یاخود نا ئەوا گرنگ ئەوەیە ئەم مەتەڵە ئاڵۆز و سەرنج ڕاکێشە!! بۆیە تۆش تاقی بکەرەوە بزانە دەتوانیت شیکاری بکەیت و یەکێک بیت لەو لە %2 'ەی جیهان ؟
مەتەڵەکە بەم شێوەیە :
پێنج خانوو هەیە لە تەنیشتی یەکتر کە هەر خانوویەک ڕەنگێکی جیاوازی هەیە ، لە هەر خانوویەکدا پیاوێک دەژی کە سەر بە نەتەوەیەکی جیاوازە ، هەر یەکێک لەم پیاوانە خواردنەوەیەکی جیاواز دەخواتەوە ، هەر یەکەیان ئاژەڵێکی جیاواز بەخێو دەکات ، هەر یەکەیان جۆرە جگەرەیەکی جیاواز دەکێشێت .
پرسیارەکە ئەمەیە : کێ خاوەنی ماسیەکەیە ؟
لە کاتێکدا ئەم زانیاریانەی خوارەوەش دەزانیت :
1- پیاوە ئینگلیزەکە لە خانووە سوورەکەدا دەژی .
2- پیاوە سویدیەکە سەگی هەیە .
3- پیاوە دانیمارکیەکە چا دەخواتەوە .
4- خانووە سەوزەکە دەکەوێتە لای چەپی خانووە سپیەکە .
5- خاوەنی خانووە سەوزەکە قاوە دەخواتەوە .
6- ئەو پیاوەی کە جگەرەی Pallmall دەکێشێت باڵندەی هەیە .
7- خاوەنی خانووە زەردەکە جگەرەی Dunhills دەکێشێت .
8- ئەو پیاوەی لە خانووی ناوەڕاستدایە شیر دەخواتەوە .
9- پیاوە نەرویجیەکە لە یەکەم خانوودا دەژی .
10- ئەوەی جگەرەی Blend دەکێشێت دراوسێیەکی هەیە کە خاوەنی پشیلەیە .
11- ئەو پیاوەی جگەرەی Bluemaster دەکێشێت بیرە دەخواتەوە .
12- ئەو پیاوەی کە ئەسپی هەیە لە تەنیشتی ماڵی ئەو پیاوەیە کە جگەرەی Dunhill دەکێشێت .
13- پیاوە ئەڵمانیەکە جگەرەی Prince دەکێشێت .
14- خانووی پیاوە نەرویجیەکە لە تەنیشت خانووە شینەکەدایە .
15- ئەو پیاوەی جگەرەی Blend دەکێشێت دراوسێیەکی هەیە کە ئاو دەخواتەوە .
سەرچاوە : Einstein's Puzzle