گیراوەیەکی سروشتی بۆ پاکردنەوەی چەوری چێشتخانەکەت
1- بتڵێکی ئاو پرژاندن بهێنە بە ئاوی گەرم جوان بیشۆ.
2- سرکە بکەرە ناو بتڵەکە لەگەڵ یەک دوو دڵۆپ زایی وە هەروەها سۆدەشی تێبکە دواتر پڕیبکە لە ئاوی گەرم.
3- ئەگەر پێویست بێ ئەوا چەند دڵۆپێکی کەم ئاوی لیمۆی تێبکە چونکە کوپێک سرکە بۆنی زۆر دێت بەڵام ئەگەر ئاوی لیمۆی تێبکەی ئەوا بۆنی سرکەکە ناهێڵێت و وا دەکات هەرشوێنێکی پێ پاک بکەیتەوە بۆنێکی خۆشی لیمۆی لێبێت و بۆنی سرکەکە نەێت مەرج نیە تەنها لیمۆ بەکار بهێنیت ئەتوانی هەر بۆنێک بەدڵی خۆت کە بۆنیت پێ خۆشە ئەوەی تێبکەیت .
4- گیراوەکە بە جوانی تێکەڵ بکە.
5- بۆ بەکارهێنان تێکەڵەکە بپرژێنە بەو شوێنەی کە پیسە یان چەوربوە و ئەتەوێ پاکی بکەیتەوە دواتر بە پەڕۆیەکی پاک بیسڕە.
6- قوماشێکی پاک بهێنە جوان بە ئاوی گەرم بیشۆ دواتر بیگوشە بیهێنە بەسەر ئەو شوێنەدا کە پاکت کردوەتەوە.
سەرچاوە : How To Make a Natural Kitchen Degreaser