بە ھایپەرلووپ (Hyperloop) ڕێگای نێوان ھەولێر و سلێمانی تەنھا 8 بۆ 10 خوولەکی دەوێت
لە دوای چەن توێژینەوەیەک لەسەر ھایپەرلووپ ئەمجارە ھایپەرلووپ خزمەت بە خەڵکی US( United States)
(نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) دەکات.
تەکنەلۆجیای ھێڵی گواستنەوەی ھایپەرلووپ ڕەزامەندی ئەوەی پێدراوە کە شارەکانی US ببەستێتەوە بە یەکەوە واتە شارەکانی Cleveland و Chicago دەبەستێتەوە بە یەکترەوە .
تەکنەلۆجیای ھێڵی گواستنەوەی ھایپەرلووپ لە ھەموو جیھاندا ڕەزامەندی لە لایەن حکومەتەوە وەرگرتووە کە توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت وە لە ئێستادا ھایپەرلووپ لەم وڵاتانە توێژینەوەی لە سەر دەکرێت ( سلۆڤاکیا ، ئەبوظبی ، فەڕەنسا ، ئیندۆنوسیا ، ھندستان ، کۆریای باشوور ) .
تەکنەلۆجیای ھێڵی گواستنەوەی ھایپەرلووپ لە لایەن ئاژانسی (NOACA) و (IDOT) ھێڵی گواستنەوەی ڕەزامەندی پێدراوە ، وە ھەروەھا ئاماژەیان بەوە داوە کە ماوەی نێوان (Cleveland) و(Chicago) بە سەیارە 5 کاتژمێر و نیوە لە کاتێکدا بە ھایپەرلووپ تەنھا 30 خوولەکی دەوێت .
وەک لە وێنەکەدا دیارە ڕێگای نێوان (Cleveland) و Chicago 313 miles( 504 kilometer ) وە خێرایی ھایپەرلووپ
730 mphواتە 730 مایڵس ئەبڕێت لە کاتژمێرێکدا ، واتە کاتی پێشبینیکراو بە ھایپەرلووپ بۆ گەیشتن لە (Cleveland)ەوە بۆ (Chicago) 28 خوولەکە .
کەواتە ئەگەر ھایپەرلووپ لە کوردستان دابنرێت ئەوا ڕێگای نێوان ھەولێر و سلێمانی کە نزیکەی 157 کم و بە ئوتۆمبێل نزیکەی 2 کاتژمێر و نیو بۆ 3 کاتژمێری دەوێت بە ھایپەرلووپ نزیکەی 8 بۆ 10 خوولەکی دەوێت .
سەرچاوە : HyperloopTT signs first US feasibility study from Cleveland to Chicago