لە جیهاندا بەکارهێنانی زۆر زیاتر هەیە بۆ پرینتەرەکان وەک لە دەرکردنی کاغەزێکی A4، هەر لەبەر ئەمەشە کە کۆمپانیای The God Things هەستاوە بە دروستکردنی PrinCube، کە بە قسەی خۆیان بچووکترین پرینتری سەفەری ڕەنگییە.
درێژە
لە لۆس ئانجلۆس، ئەمەریکا، LOHA خانووی سەلامەت و هەرزانیان بنیاتناوە بۆ ئەو کەسانەی ماڵیان نییە. بە ناوی MLK1101 Supportive Housing، پڕۆژەکە هەروەها چەند دیزاینێکی وزە-پارێزی تێدەکەوێت وەک گەرمکردنەوەی ئاو بە وزەی خۆر و گرنگیدان بە ڕووناکی سروشتی و هەوای دەرەکی.
درێژە
لە ساڵی 1993 پیاوێک زیانی بە ڕووباری میسیسیپی گەیاند بۆ ئەوەی بەشێک لە ئاوەکەی بکەوێتە سەڕ ڕێگەکە و ژنەکەی دوابخات لە هاتنە ماڵەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی بە کەیفی خۆی ئاهەنگێک بکات. بەڵام لەجیاتی ئەمە، ڕووبارەکە 14,000 ئاکرێ زەوی بەر لافاودا! لە دواتریشدا ئەم پیاوە دەستگیرکرا بە تۆمەتی زیانگەیاندنێکی باوەڕپێنەکراو و حوکمدرا بە ئەوەی هەموو ژیانی لە سجندا بەسەربەرێت.
کار هێشتا بەردەوامە لەسەر پڕۆژەیەکی گەورە و تازەی Zaha Hadid Architects لە چێنگدو، سەر بە چین. کاتێک تەواوکرا ئەم "دورگەی ئەسپی یەکشاخە (Unicorn Island)،" وەک ناویان لێناوە، دەبێتە جێگایەک بۆ کارکردن و نیشتەجێبوونی کۆمپانیا تازە سەرهەڵهاتووەکانی چین و هەموو جیهان.
درێژە