براوەی خەڵاتی ئەوروپی لە تەلارسازیدا
دەزگای Henning Larsen Architects بوو بە براوەی خەڵاتی ئەوروپی لە تەلارسازیدا، کە سەرەتا لە 2010 داندرا لەلایەن سەنتەری ئەوروپی و چەند دەزگایەکی تر. ئەم خەڵاتە ڕێزلێنانێکە بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانج و تێکۆشانیان پێوە دیارە و سۆزیان بۆ کۆمەڵگا و ژینگەکەیان هەیە.
تەلارسازانی هێنینگ لارسن، کە یادی 60 ساڵەیان دەکەنەوە ئەمساڵ، هەمووکات دیزاینی بەهێز و تایبەتیان هەبووە کە سروشتی تێدا دەبینرێت، وە ئەو بینا پڕ نوێگەریانەی بنیاتی دەنێن لە هەمانکاتدا ئاڵۆز و تایبەت و هونەرین.
پێشتر چەند جارێک لێرە باسی دەزگاکەمان کردووە، ئێستاش سەیرێکی پڕۆژەکانیان دەکەینەوە.
:Eysturkommuna Town Hall:
بە ناوێکی ئاسان و خۆشەویستیەک بۆ سروشت، ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە دورگەکانی فارۆ و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ سەوزایی ژینگەکەی، پردێکیشی بە هەمان سەوزایی بۆ بنیاتنراوە بۆ پەڕینەوە. لە ناوەوەی زەویەکی شووشەیی هەیە کە دەتوانیت ئاوەکەی ژێرەوەی تێدا ببینیت.
The Wave:
کارێکیانە لەم دواییانەدا تەواوکراوە و دەکەوێتە لێواری ئاوەکانی فیۆرد لە دانیمارک. ئەم بینا تایبەت بە نیشتەجێبوونە دیزاینەکەی لە گردەکانی دەورووبەر وەردەگرێت لەگەڵ شەپۆلەکانی ئاوەکە.
The Hangzhou Yuhang Opera:
پڕۆژەیەکی زۆر گەورەیە لە چین کە تێیدا دەریاچەیەکی دەستکرد بنیاتنرا. بیناکە خۆی شێوەی سەهۆڵی شکاوی هەیە، چونکە لە دوو بەشی داپۆشراو بە کۆنکرێتی سپی پێکدێت کە (وا دەردەکەوێت) تێکشکێندراون بە کاری شووشەیی.
سەرچاوە : Henning Larsen Architects