بەرنامەیەکی موبایل دیزاینکراو بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی چاو لە منداڵاندا لە سەدا 80ی کاتەکان ڕاست دەکات، ئەمەش دەگاتەوە بە ڕێژەی ئامێرە بەکارهێنراوەکان لە لایەن پسپۆڕەکانەوە. بەم توانا زۆرەشیەوە بە خۆڕایی بەردەستە و هەمووکات لە پەرەپێداندایە.
درێژە
لە شاری نیۆرک پارکی ناوەندی پلانی بۆ دانراوە چاککردنەوەی بۆ بکرێت بەسەرپەرشتیاری لیژنەی پاراستن و بەڕێوەبردنی شوێنەکە (Central Park Conservancy)، ئەمەش بە باشترکردنی ڕێکخستنی و بەشەکانی، لەگەڵ زیادکردنی بینایەک.
درێژە
لە زانستی خەوتندا، چەند شتێک دیارن: هەموومان پێویستمان بە نزیکەی 8 کاتژمێر خەو هەیە شەوانە بۆ مانەوەی لە بارێکی باشی جەستەیی و دەروونی. لێکۆڵینەوەیەکی تازە دۆزیویەتیەوە کە ئەم ئاستی خەوە ڕێگری دەکات لە بەرەو خراپچوونی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ، وە خەوی کەمتر لە 6 کاتژمێر مەترسی مردن زیاتر دەکات لەو کەسانەی ئەو نەخۆشیانەیان هەیە.
ئەم لێکۆڵینەوە تازەیە لە کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکی (American Heart Association)، پێشنیارێکی تازە دەهێنێتە پێشمان و دەڵێت کە ئاستی ئاسایی خەو پارێزەرێکی ئەو کەسانەیە کە زەختیان بەرزە یاخود شەکرەیان هەیە.
ئەم زانیاریەش لە لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر 1600 کەس وەرگیراوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، تێدا دیاریش بوو کە ئەوانەی خاوەنی ئەو نەخۆشیانە بوون و 6 کەتژمێر کەمتر دەخەوتن، ئەگەری مردنیان دوو ئەوەندە بوو لەچاو ئەوانەی مەودای خەویان ئاسایی بوو، تەنانەت بۆ شێرپەنجە جیاوازی سێ ئەوەندەیان لەنێوان بوو.
هەرچەندە زانیاری لەو شێوەیە سنووری هەیە چونکە نازانین کوالێتی خەوتنەکەیان چۆن بووە یاخود ئایا هەر ئەو کەسانەی کەمتر لە شەش کاتژمێر ئەخەون بە گشتیش خوی خراپیان هەیە لە ژیاندا بۆیە زووتر دەمرن. بەڵام هێشتا دەتوانین دڵنیا بین لە ئەوەی کە 8 کاتژمێر خەو پێویستە و دەبێت گرینگی زیاتر بدرێت بە بواری خەوتن لە سەنتەرە تەندرووستیەکاند و کاریگەریەکانی لەسەر تەندروستی.
سەرچاوە : American Heart Association
KPF دامەزراوەیەکە شارەزاییان هەیە لە دیزاینی باڵەخانەدا، بەوەی کە 4 لە دە بەرزترین بینای جیهان لەلایەن ئەوانەوە بنیاتنراوە. ئەمجارەشیان پڕۆژەیەکی شیاو بە نازناوەکەیان پێشکەشدەکەن بەناوی One Vanderbilt و 427 مەتر بەرزە.
درێژە